خبر 2019-09-11 15:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تەڵەبانی بە سەردانێک گەیشتە لوبنان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەیروتە و لە زانکۆی ئەمریکی ئەو شارە وتارێک پێشکەش دەکات و چەند کۆبوونەوەیێکیش ئەنجام دەدات.

کوردپرێس: سەمیر ھەورامی گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بە مەبەستی بەشداری کردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت، ئەمڕۆ 9-11-2019، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی کردووە".

سەمیر هەورامی باسی بەرنامەی کاریی قوباد تاڵەبانی لە لوبنان کرد و گوتی: "بڕیارە لەو دیدارەدا سەبارەت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی گوتارێک پێشکەش بکات".

سەمیر هەورامی ئاشکرای دەکات ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان، قوباد تاڵەبانی چەند کۆبوونەوەیێک ئەنجام دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.