وەزیری نەوتی عێراق:
هەرێم بەردەوامە لە پێبەندنەبوونی بە ڕێککەوتنە نەوتییەکەی لەگەڵ عێراق/ درێژە بە هاوردەی گازی ئێران دەدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق جەخت دەکاتەوە تا ئێستا هەرێمی کوردستان پێبەند نەبووە بە بەڵێنەکانی سەبارەت بە هەناردە کردنی نەوت و بوودجەی فیدراڵ و هەروەها ڕایدەگەیێنێت وڵاتەکەی درێژە بە هاوردە کردنی گازی ئێران دەدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس: بەشی عەرەبیی ئاژانسی ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە وەزیری نەوتی عێراق، سامر عەزبان ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ / ٩ لەسەردانەکەیدا بۆ ئەبووزەبی پێتەختی ئیمارات رایگەیاند: "هەولێر تا ئێستا ئەو بەشە نەوتەی رادەست نەکردوە کە لەسەری رێککەوتووین و لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە رێز لەرێککەوتنەکەی بگرێت و پابەند بێت پێیەوە".
ناوبراو وتیشی: "لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە رێز لەرێککەوتنەکەی بگرێ کە پەیوەستە بەهەناردەکردنی نەوت و پشکی لە بوودجەی عێراقدا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران