وەزیری بەرگریی ئەمەریکا:
لەبەر کڕینی ئیس400، فڕۆکەی ئیف35 بە هێچ شێوەیێک نادەینە تورکیا
بەشی جیهان- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ی ئێف35 ناده‌ینه توركیا، چوونكه ئه‌و وڵاته سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی رووسیی ئێس400ی كڕیوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارک ئێسپر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو و گوتیشی: مادام توركیا ئێس400ی كڕی به هیچ شێوه‌یێک ئێف35ی پێ نافرۆشین.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی هیندستان بۆ كڕینی ئێس400ی رووسی، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتی: توركیا ره‌وشه‌كه‌ی جیاوازه. ئه‌ندامی ناتۆیه. ئه‌ندامانی ناتۆ په‌یمانیان داوه ئه‌و رێگه‌یه نه‌گرنه به‌ر. به‌ڵام هیندستان مێژووی جیاوازه، ئێمه هه‌ر حاڵه‌تێک به جیا وه‌رده‌گرین و پابه‌ندین به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران