وەزیری بەرگریی تورکیا: دەبێت خۆمان چاودێریی کشانەوەی یەپەگە لە ناوچەی ئارام بکەین
بەشی تورکیا- خولووسی ئاکار لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ناوچەی ئارامی باکووری سووریا کردووە و گوتوویەتی تورکیا دەبێت خۆی چاودێریی کشانەوەی یەپەگە لەو ناوچانە بکات کە بڕیارە وەک ناوچەی ئارام بناسرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا له گوتارێكدا كه له‌میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێویستە تورکیا خۆی چاودێریی پڕۆسەی هێزەکانی کوردی سووریا لە سنووری نێوان تورکیا و ئەو وڵاتە بکات کە بڕیارە وەک ناوچەی ئارام دانی پێدا بنرێت.
ئاكار تیشكی خسته‌سه‌ر ڕەوشی ئیدلیبیش و ڕایگەیاند: "حکوومەتی سووریا به پاڵپشتیی رووسیا له ئیدلب له‌رێگه‌ی هێرشه‌كانی له وشكانی و ئاسمانه‌وه، مناڵان، لاوان، ژنان، به‌ساڵاچووان ده‌كوژێت و ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا و سوپاكه‌ی له‌پێناو وه‌ستاندنی ئه‌م هێرشانه ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی به باشترین شێوه، جێبه‌جێ ده‌كات."
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران