خبر 2019-08-30 19:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پێشانگەی زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران ژمارەیێک گرێبەستی پزیشکیی واژۆ کران

بەشی ئێران/ کوردی- پێشانگەی زانکۆ پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کۆتایی هات؛ کە تیایدا زیاتر لە 13 زانکۆی ئێران و کوردستانی ئێران بەشدار بوون.

کوردپرێس:

بەگوتەی رێکخەرانی پێشانگەکە، ئامانج لە هەنگاوەکەیان ئەوە بووە دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بڕەخسێندرێت تاوەکوو لە زانکۆ پزیشکییەکانی کوردستان و ئێران بخوێنن.

لە پێشانگەکەدا ژمارەیێک کورسیی خوێندن بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەییی هەرێمی کوردستان تەرخان کران و ژمارەیێک گرێبەستی بواری پزیشکیش لە نێوان سەرۆکی زانکۆ بەشداربووەکان و هەندێک نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان واژۆ کران.

جاڤید فەرەیدوونی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ورمێ دەڵێت : "زیاتر لە 50 کەس هەبوون کە ناویان نووسیوە و ئێمە هەوڵ دەدەین خولێکی فێربوون بۆ 40 تاوەکوو 50 خوێندکار بکەینەوە. شارەکەی ئێمە لەڕووی کولتووری و مێژوویییەوە پەیوەندیی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و پشت بەخودا خولی سەربەخۆ و تایبەت بە کوردە هاوزمانەکانمان رێکدەخەین، نزیکەی لە 70% ی خولەکانمان بۆ پزیشکی گشتییە و لە 20%یان بۆ دەرمانسازی و پزیشکی ددانە و لە 10% یان بۆ ماستەر و دکتۆرایە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.