شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی که‌رکووک ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی که‌رکووک ده‌کات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌و شاره کۆ ده‌بێته‌وه.
کوردپرێس:
ئازاد کوره‌چی سه‌رۆکی فراکسیۆنی میلله‌ت له په‌رله‌مانی کوردستان به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: بریاره کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 26-8-2019 شانده‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی که‌رکووک بکات.
ئازاد کوره‌چی زیادی کرد: شانده‌که له سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان پێک دێ و بۆ له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی که‌رکووک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه کوردستانییه‌کانی ئه‌و شاره کۆ ده‌بێته‌وه.
کوره‌چی به پێویستی ده‌زانێ حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراق گفتوگۆکانیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی دۆخی که‌رکووک چڕ بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران