ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌خت له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعش له خانه‌قین ڕووی دا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سوپای عێراق ژماره‌یێک مۆڵگه‌ی داعشی له ئه‌نبار بۆردومان کرد و له خانه‌قینیش شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان داعش و حه‌شدی شه‌عبی ڕووی دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه که له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌سر له بیابانه‌كان و ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌نبار، ژماره‌یێک پێگه و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆردومان كراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش بۆ كۆتایی ھێنان به جموجۆڵه‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
له‌لایێكی دیكه‌وه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه 25ی ئابی 2019) له گوندی محه‌مه‌د شیربه‌گ له سنووری خانه‌قین شه‌ڕێكی گه‌رم له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعش ڕووی دا و زیانه‌كان نادیارن.
ھه‌واڵگریی فه‌وجی خانقینی حه‌شدی شه‌عبیش بڵاوی كردووه‌ته‌وه که دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ھه‌وڵێكی داعشیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه بۆ چوونه نێو خانه‌قین.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران