ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له جۆله‌مێرگ برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی تورکیا- ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له ڕێگای شه‌مزینان- یۆکسک ئۆوای سه‌ر به پارێزگای جۆله‌مێرگ برینداربوونی دوو کرێکاری لێکه‌وته‌وه که له پڕۆسه‌یێکی دروستکردنی ڕێگاوباندا سه‌رقاڵی کارکردن بوون.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه بۆمبێکی چێنراو له ڕێگای شه‌مزینان- یۆکسک ئۆوای سه‌ر به پارێزگای جۆله‌مێرگ ته‌قییه‌وه که له ئه‌نجامدا برینداربوونی 2 کرێکاری لێکه‌وته‌وه.
هێزه‌کانی په‌که‌که پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌یان له کرێکارانی ئه‌و ناوچه‌یه کردبوو و له ڕێگای پڕۆسه‌ی دروستکردنی ڕێگاوبان بۆمبێکیان چاندبوو که به‌هۆیه‌وه دوو کرێکار بریندار بوون.
برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حکومیی یۆکسک ئۆوا کران و هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاش ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان بۆ ناساندنی ئه‌نجامده‌رانی بۆمبنانهوهکه ده‌ست پێ‌کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران