خولووسی ئاکار: ناوه‌ندی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به هه‌موو تواناکانییه‌وه چالاکییه‌کانی ده‌ست پێکردووه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که کرد که ڕۆژی 21ی ئابی 2019 ئه‌نجامی دابوو و سه‌باره‌ت به ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا ڕایگه‌یاند: به‌بێ فیڕۆدانی کات ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا له چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نبه‌ندیی ئاراسته‌کراو داده‌مه‌زرێت. سه‌رجه‌م پلانداڕێژییهکانی ئێمه له‌م پێناوه‌دایه. له‌مباره‌وه هه‌ماهه‌نگی و داپه‌ڕی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. دوای ده‌ستپێکردنی یه‌که‌مین هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا شانده سه‌ربازییه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا جارێکی‌تر له ئه‌نقه‌ره کۆ ده‌بنه‌وه. ناوه‌ندی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به هه‌موو تواناکانییه‌وه چالاکییه‌کانی ده‌ست پێکردووه. ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی ئه‌و ژووره هاوبه‌شه له‌لایه‌ن ژنهرالێکی ئه‌مریکی و ژنهرالێکی تورکه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئاکار له درێژه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: یه‌که‌مین هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام هه‌ڵگیراوه. له‌م پێناوه‌دا ڕۆژی 14ی ئابی 2019 یه‌که‌م فڕینی درۆنه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌ست به تێکدانی سه‌کۆ و پێگه‌کانی تیرۆریستان کراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران