ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مان: ئاستی قه‌رزه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناڕوونه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: كه‌س نازانێت حكوومه‌ت چه‌ند قه‌رزداره و قه‌رزداری كێیه و "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناشه‌فافه".
کوردپرێس:
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختمان كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان و كاتیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات".
ناوبراو وتیشی: "حكوومه‌ت شه‌فاف نییه له‌گه‌ڵمان و تاوه‌كوو ئێستا كه‌س نازانێت حكوومه‌ت چه‌ند قه‌رزداره و قه‌رزداری كێیه و قه‌رزه‌كان چۆن ده‌داته‌وه و ئه‌مه جگه له 10 ملیار دۆلار قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران