خبر 2019-08-24 10:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قه‌یوومه‌که‌ی وان زمانی کوردی له‌ هه‌ژماری توویته‌ری شاره‌وانیدا سڕییه‌وه‌

به‌شی تورکیا- والی وان که‌ وه‌ک قه‌یوومی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان پاش دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک ده‌ستنیشان کرا زمانی کوردی له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی شاره‌وانییه‌که‌ له توویته‌ر سڕییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز والی وان که‌ وه‌ک قه‌یوومی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان پاش دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک ده‌ستنیشان کرا زمانی کوردی له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی شاره‌وانییه‌که‌ له توویته‌ر لا برد.

قه‌یوومه‌که‌ی شاره‌وانیی وان ڕسته‌ی کوردیی "Şaredariya Bajara Mezin a Wânê" له‌ هه‌ژماری توویته‌ری شاره‌وانیی وان سڕییه‌وه‌ و ته‌نیا به‌شی تورکیی "شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان"ی له‌ هه‌ژماره‌که‌دا هێشته‌وه‌ و ناوی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وانی بۆ "شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری کۆماری تورکیا له‌ وان" گۆڕی.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.