ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خوڵوسی ئاکار لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای ئورفا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا بێ هیچ کێشەیێک پابەندبوون بە خشتەیێکی کاتیی دیاریکراو لەبارەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و تورکیا چاودێری پانەبدوون دەکات لە داهاتوودا".
وەزیری بەرگریی تورکیا راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەمریکا لەسەر چاودێری و هەماهەنگی لە بواری ئاسمانیدا رێککەوتووین، هەروەها لەسەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەهەمان بابەت رێککەوتووین".
خوڵوسی ئاکار گوتیشی: "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتوو بەهەموو توانایێکییەوە دەست بەکارەکانی دەکات".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار راشیگەیاند: "هیچ لێکدانەوەیەکمان نییە لەبارەی هەماهەنگی هاوپەیمانەکانمان لەگەڵ تیرۆریستانی پەیەدە و چاوەڕوانیمان لەوان ئەوەیە لەنزیکترین کاتدا کۆتایی بەوە بهێنن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران