هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان دژی داعش ئه‌نجام دا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتیی نیشتیمانی گوتی: هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان بۆ پاککردنه‌وه‌ی تیرۆریستان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینی عێراق ئه‌نجام دا.
کوردپرێس:
مه‌لا كه‌ریم شوكر به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmediaی گوت: ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان دژی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كانی نێوان كفری- خورماتوو ئه‌نجام درا كه دژی گرووپی توندڕه‌وی "الرایات البیضاء" ناسراو به ئاڵا سپییه‌كان بوو.
ناوبراو باسی له‌وه کرد: ئۆپه‌راسیۆنه‌که به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهێنراوه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووبهڕووبوونهوهیێک له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆریستان له ناوچه‌كه ڕوو بدات و له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران