تورکیا هێرشێکی قورسی بۆ سه‌ر ته‌ل ڕه‌فعه‌ت ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- هێزی چه‌کداری تورکیا هێرشێکی تۆپخانه‌ییی قورسی بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له باشووری عه‌فرین ئه‌نجام دا.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی ئابی 2019 هێزی چه‌کداری تورکیا هێرشێکی تۆپخانه‌ییی قورسی بۆ سه‌ر گونده‌کانی زیوان، نیربیه و ته‌ل مدیقی سه‌ر به ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له باشووری عه‌فرین ده‌ست پێ‌کرد.
له‌م هێرشه‌دا شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵک له گونده ئاماژه‌پێکراوه‌کان کرایه ئامانج. هه‌روه‌ها سێ گوله‌هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوه‌ندی سه‌ربازیی ڕووسیا له ته‌ل ڕه‌فعه‌ت {هێزه‌کانی ڕووسیا ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌یان چۆڵ کردبوو} کرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=67902
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران