ته‌قینه‌وه‌یێک له قامشلۆ ڕووی دا
به‌شی سووریا- ته‌قینه‌وه‌یێک له گه‌ڕه‌کی سناعه‌ی قامشلۆ ڕووی دا که دوو کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس:
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 18ی ئابی 2019 خۆکوژێک به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی له گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی (سناعه)ی قامشلۆ ته‌قاندۆته‌وه که به‌هۆیه‌وه دوو که‌س بریندار بوون به‌ڵام دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه یه‌کێک له برینداره‌کان گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه؛ هێزه ئه‌منییه‌کان دۆخه‌که‌یان کۆنترۆڵ کردووه و ڕێوشوێنی ئه‌منی توند له شوێنی ڕووداوه‌که گیراوه‌ته‌به‌ر.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران