فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی زێره‌ڤانیی پارتی: داعش كۆتایی نه‌هاتووه و زۆر زیاتر و به‌هێزتر بووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی زێره‌ڤانیی ڕایده‌گه‌یێنێت که هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ڕابردوو زۆر زیاتر بووه و له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا داعش جموجۆڵی هه‌یه.
کوردپرێس:
عه‌زیز وه‌یسی بۆ كوردستان 24 ڕایگه‌یاند: داعش كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسییه‌كانیشی له جاران زۆر زیاتر و به‌هێزتر بووه.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی زێره‌ڤانیی پارتی ڕوونیشی كرده‌وه له هه‌ندێ شوێنی پارێزگای نه‌ینه‌وا به شه‌و داعش ده‌سه‌ڵاتداره و نموونه‌شی به به‌شی ڕاستی مووسڵ هێنایه‌وه.
عه‌زیز وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌و قۆناغه‌دا داعش نایه‌وێت به ئاشكرا خۆی دیار بخات و خۆی ناكاته ئامانج به‌ڵام هه‌ڕه‌شه، مه‌ترسی و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له جاران زیاتر بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران