خبر 2019-08-04 04:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەیێکی باڵای ئەرتەشی ئازادی سووریا لە تەقینەوەیێکدا کوژرا

بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە باکووری "باب" ئەبوو عەبدوو ئەنساری فەرماندەی فەیلەقی شام و لە هێزەکانی سەرەبە حکوومەتی تورکیا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەخۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە باکووری باب لە نزیکیی قوتابخانەی موحەدیسە، ئەبوو عەبدوو ئەنساری فەرماندەی فەیلەقی شام-ی سوپای ئازادی سووریا گیانی لەدەست داوە.

ئەو زانییارییانەی کە بەدەست گەیشتوون ئاشکرای دەکەن ئەم تەقنەوەیە بەرنامەڕێژی کراو بووە و بۆ کوشتنی ئەم فەرماندەیە کە خەڵکی حەمەس-ە داڕێژراوە کە جگە لە ناوبراو بریندار بوونی سێ کەس لە نزیکانیشی لێکەوتووەتەوە.

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ ئەم تەقینەوە ڕانەگەیاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.