پەرلەمانی كوردستان ھەوڵ دەدات پڕۆژە یاسایێکی تایبەت بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەكان پەسند بكرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهبۆنهی ههڵبژاردنی وهک میرى ئێزدییانی كوردستان و جیهان، سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایى ئاراستهی میر حازم تهحسین بهگ كرد.
کوردپرێس: لە پەیامەكەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ھاتووە: "بەبۆنەی هەڵبژاردنت بەمیری ئێزدییانی کوردستان و جیهان گەرمترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین. کوردانی ئێزدی پێکهاتەی رەسەنی ئەم وڵاتەن، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیاسایێکی تایبەت بە کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانی لە بەردەستدایە و هەوڵدەدەین بەزوویی پەسند بکرێت و لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتین بۆ ئەوەی کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران