خبر 2019-07-27 14:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان بنکەیێکی تری سەربازی لە باکووری سووریا دەکەنەوە

بەشی سووریا- هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژی داعش بنکەیێکی تری سەربازی لە گوندی "غەننامییە"ی سەربەناوچەی درباسییە لە کوردستانی سووریا دەکەنەوە.

کوردپرێس: بەگوێرەی راپۆرتەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانی کوردستانی سووریاوە وەدەست کەوتوون، کردنەوەی ئەم بنکە سەربازییە دەلالەتە لەمانەوەی سەربازانی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا و بەتایبەتیش باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

کردنەوەی ئەم بنکە سەربازییە نوێ یە لەکاتێکدایە رەجەب تەیب ئەردوغان هەرەشەی هێڕش کردنە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا و هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە دروست کردنی بنکە سەربازییەکانیان بەردەوامن لەم ناوچەیەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.