خبر 2019-07-27 14:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌یاوه‌ری 10 پارێزگار گەیشتە كوەیت.

کوردپرێس: له‌راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27ى 7ى 2019 ، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەریی شاندێكی پەرلەمان و 10 پارێزگار و گەورە بەرپرسان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كوەیت.

ڕاگەیێندراوەکە راشیده‌گه‌یه‌نن لە سەردانەكەیدا حه‌لبووسى چاوی دەكەوێت بە مەرزوق غانم هاوتا كوەیتیەكەی، و شێخ سوباح ئەحەمەد جابر سوباح میری كوەیت، و شێخ جابر موبارەک حەمەد سوباح سەرۆك وەزیران، و ژمارەیێک لە گەورە بەرپرسان و گفتوگۆ سەبارەت بە رێگەكانی وەبەرهێنانی ئەو پارانە دەكات كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخانكراوە لە كۆنگرەی كوەیت بۆ وڵاتە كۆمەكبەخشەكان.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئەو سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرەیێک سەردان و دیداری نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدایە و جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوكردنی ئاسۆی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خواستەكانی هەردوو گەلی دراوسێ و برا بەدیدەهێنێت.

سەرچاوە: K TV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.