مه‌سروور بارزانی پیرۆزبایی له سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌کات
کوردپرێس:
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا کرد و له په‌یامه‌که‌یدا مه‌سروور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌رکه‌وتن خواستن بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییێکی دۆستانه‌یان هه‌یه و سوپاسی پشتگیریی جۆنسنیش ده‌کات له هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به تایبه‌تی زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م بۆ پشتگیری کردنتان چ ئه‌و کاته‌ی شاره‌داری له‌نده‌ن بوون یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا. ئێمه وه‌ک دۆست و هاوبه‌شێک ده‌توانین پشتتان پێ ببه‌ستین."
مه‌سروور بارزانی له کۆتایی په‌یامه‌که‌دا ده‌ڵێت: "ئومێده‌وارم له پرسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا له نزیکه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران