کتێبی ساڵی کوردستان و چه‌ند سه‌رنجێک
کوردپرێس:
عابید حسێنی کارناسی باڵای زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له ئه‌نجومه‌نی ژیار له یادداشتێک کورت‌دا له‌ژێر ناوی "ئه‌رکێکی پیرۆز له به‌ستێنێکی قه‌یراناوی و هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و دوارۆژێکی به‌ره‌و جوانی" تیشک ده‌خاته سه‌ر مه‌راسیمی کتێبی ساڵی کوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی نه‌شیاوی مه‌راسیمه‌که و پێی وایه که ته‌نانه‌ت هه‌موو به‌رده‌نگ و هۆگران چێژیان له ڕێوڕه‌سمه‌که نه‌بردووه و ماندوو و شه‌که‌ت بوونه.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا ده‌ڵێت: نابێت ئه‌مه له به‌رچاو نه‌گرین هه‌بوونی که‌سانی دڵسۆز و شاره‌زا له‌سه‌ر ئه‌رکی ڕاپه‌ڕاندن و به‌رپرسانی خۆماڵی ده‌بێته‌هۆی ڕسکانی کاری جوان و ئه‌م جوانییانه له ئیرشادی ئیسلامی به‌هۆی که‌سایه‌تیی به‌ڕێز قه‌لعه‌شاخانییه‌وه‌یه و شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
عابید حسێنی له درێژه‌دا باس له‌وه ده‌کات که دیارده‌یێکی زه‌ق و به‌رچاو بوونی که‌سێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی ته‌ئاتری کوردی و کتێبی ساڵ و به هه‌ڵشه‌یی و پرژ و بڵاو کارکردن و بێ‌پلانی تۆکمه له ڕووخساری دوو ڕۆژه‌ی کتێبی ساڵی سه‌قز هه‌موو به‌رده‌نگ و هۆگرانی دانیشتووی هۆڵی ئیرشادی ماندوو و شه‌که‌ت کرد.
ناوبراو چه‌ندین هۆکار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نه‌شیاوی ڕێوڕه‌سمه‌که دێنێته‌وه که بریتین له:
1- به‌رێوه‌به‌رانی په‌نێل و ته‌نانه‌ت پێشکه‌شکاری به‌رنامه و به‌رپرسانی ئه‌رکه‌که خۆیان هاواری بێ‌ئاگاداربوون و بێ‌دارێژه‌ری و پلانی کاریان ئه‌درکاند و شیاوی بینه‌ر و دانیشتووانی کۆره‌که نه‌بوو.
2- دیزان و کار و ئه‌رکی سه‌ر شانۆ و ته‌نانه‌ت کاری کامپیووتێری ناشاره‌زایانه و پڕ له هه‌ڵه و په‌ڵه و بێ پلانی و هه‌ڕه‌مه‌کی لێوه نیشان ئه‌درا.
۳ـ ماندوو بوونی ئه‌نجومه‌نه‌کانی په‌یف و زانست
کارناسی باڵای زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی له ئه‌نجومه‌نی ژیار ده‌شڵێت: جێی سه‌رنجه باشتر وایه ئه‌م ئه‌رکانه زیاتر بخرێته به‌رچاو به‌ڵام هێشتا زاڵبوونی که‌سێکی زه‌ق و به‌رچاو و په‌خشانگه‌یێکی تایبه‌ت و له په‌راوێز خستنی هه‌مووانی‌تر دیار و به‌رچاو و حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو و هه‌بوونی ئه‌م که‌سه زاڵه و به‌رچاوه ببووه هۆی به‌شدارنه‌بوونی زۆربه‌ی نووسه‌رانی به‌تایبه‌ت نێو شاری سه‌قز.
عابید حسێنی له کۆتاییدا باس له‌وه ده‌کات که تاقمێک له براوه‌کان به ڕاستی له ئاستی کتێبی ساڵی کوردستاندا نه‌بوون به‌ڵام به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه سپاسی تێکۆشانی به‌ڕێوه‌به‌ران و ئازیزانی ماندوونه‌ناس ده‌کات و هیواداره شێوازی داهاتوو ئه‌م بۆچوونانه به هه‌ند وه‌ربگرێت و شیاوتر و گونجاوتر ئه‌م جۆره ئه‌رکه پیرۆزانه ڕاپه‌رێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران