ھاوسەرۆکی پەیەدە: ئەگەر ھێرش بکرێتە سەرمان بەرخۆدانێکی گەورە دەکەین
بەشی سووریا- شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) ڕایگەیاند، گفتوگۆ بۆ ئەوان گرنگە، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورکیا ھێرش بکات، بەرخۆدان لە دژی ھێرشەکان گەورە دەبێت.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 26ی تەمووزی 2019 شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) بە ئاژانسی ھاوار نیوزی راگەیاندووە، دوای تێکشکاندنی داعش لەلایەن قەسەدە-وە، دەوڵەتی تورکیا بە ھەموو شێوەیەک دەیەوێت ئارامیی ناوچەکە بشێوێنێت.
ناوبراو وتیشی "لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی سووریادا دەوڵەتی تورک داگیرکردنی ھەموو سووریای کردبووە ئامانجی خۆی. ئەردۆغان دەیگوت، لە ماوەی چەند ھەفتەیێکدا لە شام نوێژ دەکەین."
شاهۆز حەسەن ئەوەشی زیاد کرد: "ئێستاش دەیانەوێت ئەو ھەرێمانە داگیر بکەن کە لەدەست داعش ڕزگار کراون. لە بنەڕەتدا ھەڕەشە لە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی دەکات".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران