حه‌شارگه و جبه‌خانه‌یێکی داعش له شه‌نگال دۆزرایه‌وه
کوردپرێس:
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌کینه‌کانی پاراستنی شه‌نگال (یه‌به‌شه) و هێزه‌کانی عێراق بۆ بنبڕکردنی پاشماوه‌ی چه‌کدارانی داعش له گونده‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌ت له گوندی گولاتی سه‌ر به شه‌نگال ده‌ستی پێ‌کرد که له ئه‌نجامدا حه‌شارگه و جبه‌خانه‌یێکی داعش که‌شف کرا.
ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه)، فه‌وجی یه‌که‌مینی سه‌رکه‌وتوو (نه‌سرئه‌لموبین)، حه‌شدی عه‌شایری، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له هه‌رێمی جزیره (نێوان سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار و مووسڵ) ئۆپه‌راسیۆنێکیان دژی چه‌ته‌کانی داعش ده‌ست پێ‌کردبوو که له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یێکی زۆر له چه‌ته‌کان کوژران و بریندار بوون، هه‌روه‌ها زۆرێک که‌لوپه‌ل و جبه‌خانه ده‌ستیان به سه‌ردا گیرا.
شایانی باسه؛ له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌که‌دا گونده‌کانی نائیرین، گولات و خانا شاه‌وانی به‌ته‌واوه‌تی له چه‌ته‌کانی داعش پاککرایه‌وه و ژماره‌یێک له هێزه‌کانی یه‌به‌شه بۆ دابین‌کردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه تێیدا جێگیر کران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ROJ news
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران