سوله‌یمان سۆیلۆ ئاماری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌خاته‌ڕوو
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کووده‌تا شکستخواردووه‌که‌ی 15ی جووڵای وتارێکی له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هێزی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره پێشکه‌ش کرد و ئامارێکی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته پاش کووده‌تاکه خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: پاش 15ی جووڵای 2016ی زایینی تاکوو ئێستا به گشتی 324 هه‌زار و 243 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیمان دژی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: له‌م پڕۆسه سێ ساڵه‌دا به گشتی 69 هه‌زار و 496 که‌سمان به تۆمه‌تی هاوکاری، ئه‌ندامێتی و چالاکی له ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان زیندانی کردووه و 5 هه‌زار و 778 تیرۆریستیش له چالاکی خراون. ته‌نها له‌مساڵدا 9 هه‌زرا و 903 ئۆپه‌راسیۆنمان بۆ سه‌ر جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ئه‌نجام داوه. ئێمه به شێوه‌یێکی ورد ڕووداوه‌که‌ی 15ی جووڵای ده‌کۆڵینه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران