خبر 2019-07-16 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی جیهان- یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیێکدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەبۆنەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی یەکێتیی ئەورووپادا، یەکێتییەکە خۆشحاڵیی خۆی بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

بەپێی ئەو بەیاننامەی کە بە فەرمی لەلایەن یەکێتییەکەوە بڵاو کراوەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسێل، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی دەربڕیوە.

هاوکات پێشوازیش لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و داواش لە هەردوولا کراوە، بەردەوامی بە دیالۆگی دوولایەنەی نێوانیان بدەن، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوا کراوە هەردوولا کاری هاوبەش بە مەبەستی بەڕێوەبردن و دابین کردنی ئاسایش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.