خبر 2019-07-09 07:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوە لە ریحانلی 7 برینداری لێکەوتەوە

بەشی تورکیا- بەهۆی تەقینەوەی هەماری ئەنجومەنێکیی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان لە شاری سەرسنووری ریحانلی-ی تورکیا 7 کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لە پارێزگاریی هاتایەوە دەستکەوتوون باس لەوە دەکەن بەهۆی تەقینەوەی هەماری ئەنجومەنێکیی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان لە شاری سەرسنووری ریحانلی تورکیا 7 کەس بریندار بوون.

ڕەحمی دۆغان، پارێزگاری هاتای لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە تویتەر هەواڵی بریندار بوونی 7 کەسی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: "هاوشارییانی بەڕێز تەقینەوەکە لە هەمارێکی ئەنجومەنێکی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکاندا ڕوویداوە کە بەهۆیەوە ئاگرکەوتە هەمارەکە و ئاگرەکە کونترۆڵ کرا و حەوت برینداری ڕووداوەکەش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەتەوە".

هێشتا دیار نییە کە تەقینەوەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە یان نا. بەڵام ڕۆژی هەینی تەقینەوەی بۆمبێک لەم شارەدا 3 کوژراوی لێکەوتەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.