خبر 2019-07-09 07:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە عێراقییەکان سەرکردەیێکی داعشیان لە چالاکی خست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند سەرکردەیێکی داعش بەهۆی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکانەوە لە ڕۆژئاوای وڵات کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەتری سمرمەد سەرکردەیێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی شەوەی دووشەممە بە سۆمریە نیووزی وت: هێزە عێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی "ئیرادەی سەرکەوتن"دا سەرکردەیێکی داعشیان بەناوی حامد عەبد مەحەل کە وەکوو ئەمیری ویلایەتی جزیرە چالاکی دەکرد، لە پارێزگای ئەنباردا لە چالاکی خستووە.

سمرمەد زیاتر لەمبارەوە وتی: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی جزیرە، حەشدی شەعبی و عەشایرەکان ڕۆژی دووشەممە توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی "ئیرادەی سەرکەوتن"دا ئەو سەرکردە داعشە لەناو بەرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.