سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ڕۆژی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكادا ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌شدارییان له ڕۆژی نیشتیمانیی ئه‌مریکادا کرد که له کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكادا كرد كه ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 3-7-2019 له کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژماره‌یێكی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و كهسایهتییهکانی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه؛ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی نزیکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یه و ساڵی ڕابردوو دروستکردنی گه‌وره‌ترین کونسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له شاری هه‌ولێری ده‌ست پێ‌کرد که گه‌وره‌ترین کۆنسووڵخانه‌یه له جیهاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران