ئه‌مریکا لقی سووریی ئه‌لقاعیده له حه‌له‌بی کرده ئامانج
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هێزی چه‌کداری ئه‌مریکاوه ده‌ست که‌وتووه هێزه‌کانی ئه‌مریکا پاش دوو ساڵ یه‌که‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان له باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئه‌نجام دا و گرووپی "حراسه‌ددین" لقی سووریی ئه‌لقاعیده له پارێزگای حه‌له‌بیان کرده ئامانج.
له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنێکدا ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌رکرده‌کانی لقی سووریی ئه‌لقاعیده‌یان کردۆته ئامانج که هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا، هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا و خه‌ڵکی سڤیل.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریاوه ده‌ست که‌وتووه هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێرشیان کردۆته سه‌ر گرووپی تازه‌دامه‌زراوی حراسه‌ددین له پارێزگای حه‌له‌ب که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام هه‌یه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا 6 فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌وان 2 فه‌رمانده‌ی توونسی، 2 فه‌رمانده‌ی ئه‌لجه‌زایری، یه‌ک فه‌رمانده‌ی میسری و یه‌ک فه‌رمانده‌ی سووری کوژراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران