خبر 2019-06-30 13:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

50 هێکتار لە لەوەڕگەکانی کرماشان سووتا

بەشی کرماشان- فەرماندەی پۆلیسی شاری کرماشان ڕایگەیاند 50 هێکتار (200 دۆنم) لە لەوەڕگەکانی دوو گوندی کرماشان سووتان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرهەنگ حسێن بەراری فەرماندەی پۆلیسی شاری کرماشان ڕایگەیاند: "پێوەندییێکی تەلەفونی بە فەرماندەی پۆلیسی 110ی کرماشانەوە کرا و هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگەکانی دوو گوندی کەمەرئاو و جامەشۆران بە پۆلیس ڕاگەیێندرا بۆیە دەستبەجێ فەرمانبەرانی بنکەی پۆلیسی قەرەسوو نێردرانە شوێنی ڕووداوەکە."

سەرهەنگ بەراری گوتیشی بە هیمەتی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و خەڵکی مەدەنی پاش سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

ناوبراو زیادیشی کرد: تا ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە دەرنەکەوتووە بەڵام تیمەکانی پۆلیس بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.