یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 22 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپادا بڕیار درا بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووریا و ئاوارانه ته‌رخان بكرێت كه له هه‌رێمی كوردستاندان.
کوردپرێس:
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ورووپا به K24ی ڕاگه‌یاند که نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپادا كرد.
ناوبراو گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به یارمه‌تی مرۆیی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان له ھه‌رێمی کوردستان. ھه‌روھا ھاوکاریی کۆمه‌ڵگای خاوه‌ن ماڵ که په‌نابه‌ران له خۆی ده‌گرێت.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاشكراشی كرد: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری دا بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتگیری و ھاوکاریی په‌نابه‌رانی سووریا و ئاواره‌کان له ھه‌رێمی کوردستان ته‌رخان بكات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران