خبر 2019-06-27 05:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شه‌ڕ له‌ سه‌وڵاوا کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- جێگری کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌رمانده‌ییی ئینتیزامیی پارێزگای کوردستان وتی: شه‌ڕی نێوان دوو که‌س له‌ نزیکی گوندی ڕه‌زاوی سه‌ر به‌ سه‌وڵاوا کوژراوی یه‌ک که‌سیانی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڵڵا فاتحی گوتی: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی پووشپه‌ڕی 1398 دوو که‌س به‌هۆی ناکۆکیی نێوانیانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی گوندی ڕه‌زاوی سه‌وڵاوا شه‌ڕیان کرد که‌ له‌ ئه‌نجامدا یه‌کێکیان کوژرا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئاوڕ له‌ ده‌نگۆی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌درێته‌وه‌ و زیادی کرد: بکوژه‌که‌ هه‌ڵاتووه‌ و به‌دواداچوونی پۆلیس بۆ ده‌ستگیرکردنی درێژه‌ی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.