مەسروور بارزانی و شاندێکی ئەمهریکی میکانیزمی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمهریکا بەسەرۆکایەتی جەنەڕاڵ گریگۆری کرودە، سەرۆکی نووسینگەی هاوکاری ئەمنی عێراقی(OSC-I) کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدیدارەکەدا وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی سەربازی و ئەمنی عێراق و تەنگژەکانی ناوچەکە بەگشتی، پرۆسەی راهێنان و دابین کردنی پێداویستی سەربازی و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و میکانیزمی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان تیشکی خرایە سەر.
لەو دیدارەدا مەسروور بارزانی ئاواتی بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی خواست، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرچی توانا سەربازییەکانیانی تیرۆریستانی داعش تێکشکاوە، بەڵام جموجۆڵەکانیان لە پەرە سەندن دایە، هێشتا هەڕەشەیێکی بەردەوامن لەسەر سەقامگیری و ئارامی ناوچە رزگارکراوەکان.
لەلای خۆیەوە جەنەڕاڵ گریگۆری، وێرای ئاماژەدان بە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، دووپاتی لە پشتیوانییەکانی ئەمهریکا بۆ رێکخستنەوە و ئەنجام دانی چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران