قوباد تاڵه‌بانی: دیاری نه‌كردنی پارێزگاری كه‌ركووک كێشه‌كانی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له عێراق کۆ بوویه‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی دیاری كردنی پارێزگاری كه‌ركووک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزتر ببن.
کوردپرێس:
قوباد تاڵه‌بانی له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆلیر باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له عێراق کۆ بۆته‌وه و پێكه‌وه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پارێزگای كه‌ركووكمان تاوتوێ كرد.
ناوبراو وتوووشیهتی: "له دیداره‌که‌دا به باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له عێراقم ڕاگه‌یاند خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تێكن که له ئاست خواست و داواكارییه‌كانیاندا بێت، كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌رێمیش هه‌ر چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمن."
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو "پێویسته كێشه‌ی دیاری كردنی پارێزگاری که‌رکووک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی دووقۆڵیی یه‌كێتی و پارتی چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه پێشبینی ده‌كه‌م كێشه‌كانی هه‌رێم ئالۆزتر بن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران