مه‌سروور بارزانی به سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستنیشان کرا
کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2019 دانیشتنى په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و به ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له کۆی 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو مه‌سروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت دیاری کرا.
پرۆفایلی مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی:
- 2ی ئاداری 1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی له‌دایکبووه
- خێزانداره و خاوه‌نی سێ کوڕ و کچێکه
- له ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵی بووه‌ته پێشمه‌رگه
- زانسته سیاسییه‌کانی له زانکۆی ئه‌مریکی له واشنتن خوێندووه
- بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئاشتی و چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان به‌ده‌ستهێناوه
- له کۆنگره‌ی 12 له ساڵی 1999 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی
- له کۆنگره‌ی 13 له ساڵی 2010 بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
- له ساڵی 2005 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دامه‌زراندووه
- له 8ی ته‌ممووزی 2012 بووه‌ته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
- سه‌رۆکی فه‌خری بۆردی زانکۆی ئه‌مریکییه له دهۆک
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه هات دوێنێ (دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019) دانیشتنى په‌رله‌مانی کوردستان له دوای سوێندخواردنی سه‌رۆکى هه‌رێم به کراوه‌یی بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵگیرا.
له ڕێوڕه‌سم و دانیشتنى دوێنێی په‌رله‌ماندا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم له دانیشتنی په‌رله‌مان و به ئاماده‌ییی ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسیی ده‌ره‌وه و ناوخۆ وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران