باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق جەخت لە پێبەندیی واشنتن بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دەست بەکار دەبێت و نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی خۆی گه‌یانده به‌رپرستانی حكوومه‌تی عێراق و لە یەکەم وتەیدا پاش وەدەستەوە گرتنی پۆستەکەی جەختی لەسەر پێبەندیی واشنتن بە ڕێککەوتنە ستراتێژییەکانی لەگەڵ عێراق کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌ی ماسیۆ توولهری بڵاو كردووەته‌وه له كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، كه تێیدا به فه‌رمی وه‌ک باڵوێزی نوێی وڵاتەکەی لە بەغدا، ده‌ست به‌كار بوو.
توولهر پێشتر وه‌ک باڵیۆزی ئەمریکا له وڵاتانی یه‌مه‌ن و كوه‌یت کاری كردووه و بۆ ماوه‌یێكیش له‌گه‌ڵ باڵوزخانهی وڵاته‌كه‌ی له عێراق کاری کردووە.
ده‌ستنیشان كردنی توولهر مانگی ڕابردوو له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند كرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران