مه‌سعوود بارزانی گه‌یشته شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی 6ی 2019 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا و له‌لایه‌ن ڤالا فه‌رید سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
ئه‌مه له کاتێکدایه ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌زار شاند و که‌سایه‌تی و دیپلۆماتکار و به‌رپرسانی باڵا گه‌یشتوونه‌ته هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا و به‌شداری له مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 28-5-2019 په‌رله‌مانی كوردستان به 68 ده‌نگ له كۆی 81 ئه‌ندامی به‌شداربووی دانیشتنه‌كه نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد ئاماده‌کارییه‌کان له هه‌ولێر بۆ ڕێوره‌سمی سوێندخواردنه‌كه ده‌ستی پێ‌کرد و ڕۆژی 30-5-2019 په‌رله‌مانی كوردستانیش كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه تایبه‌ت بوو به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران