خبر 2019-06-08 11:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری بارزگانەکانی هەرێمی کوردستان: لەم هەلومەرجەدا لەگەڵ ئێران دەمێنینەوە

بەشی کوردستان- نوێنەری بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەلومەرجی سزاکانی سەر ئێران یارمەتیی ئەم وڵاتە دەدەین و بە تەنها نایهێڵینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکەران و هاوردەکەرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بوونی پێوەندیی مێژووی نێوان ئێران و عێراق و هەروەها گەیشتنی عێراق بە قۆناخی گەشەسەندن پاش شەڕی داعش ئێستا بەستێن بۆ پەرەسەندنی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات فەراهەم کراوە.

مستەفا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکەران و هاوردەکەرانی هەرێمی کوردستان زیادی کرد ژوورە بازرگانییەکان ڕۆڵێکی گرینگ بۆ ئەم مەبەستە دەگێڕن و نابێت لە ئەرکەکانیان خافڵ بن.

ناوبراو لە درێژەدا خزمەتگوزارییەکانی ئێرانی بۆ خەڵکی عێراق وەبیر هێنایەوە و وتی: ئێمە هیچ کات خزمەتگوزارییەکانی ئێران بۆ خەڵکی عێراق بەتایبەت بۆ کورد لەبیر ناکەین و ئەمڕۆ بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین لە هەلومەرجی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران یارمەتیی ئەم وڵاتە بدەین و بە تەنهای نەهێڵینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.