UN: ئه‌گه‌ر ڕێگری له توندوتیژییه‌کانی ئیدلب نه‌کرێت به‌ره‌وڕووی تراژێدیایێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی ده‌بینه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نجات ڕۆشدی ههماههنگکهرهوهی کاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا تیشکی خسته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌نگه‌ژه‌کان له ئیدلب و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕێگری له توندوتیژییه‌کانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا نه‌کرێت ئه‌وا به‌ره‌وڕووی تراژێدیایێکی گه‌وره‌ی مرۆڤی ده‌بینه‌وه. له ئیدلب 3 ملیۆن مرۆڤ ده‌ژین که پێویسته بپارێزرێن. ئه‌گه‌ر شه‌ڕێک له‌م ناوچه‌یه‌دا بێته‌دی شه‌ڕ و هێرشه گریمانه‌کراوه‌کان ته‌نانه‌ت هاووڵاتییانی سڤیلی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: پاراستنی خه‌ڵکی سڤیل گرینگتر له هه‌ر شتێکه. له‌م شه‌ڕه‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین به‌رپرسیارێتییه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و زووبه‌زوو دووره‌په‌رێزی بکه‌ن له هێرشکردنه سه‌ر شوێنه گشتییه‌کان که ده‌توانێت خه‌سارێکی قورسی لێبکه‌وێته‌وه له‌وان ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌کان، قوتابخانه، بازاڕ و شوێنه پیرۆزه‌کان.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران