خبر 2019-05-29 12:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا شیلادزێ بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی تر فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕەژاریان لە شیلادزێ بۆردوومان کرد.

کوردپرێس: کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕەژاریان لە شیلادزێ بۆردوومان کرد، بۆردوومانەکەش تەنها دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی شێلادزێوە دوور بووە.

دەنگی بەهێز و نزیکی شوێنی بۆردوومانەکان ترسی لای هاوڵاتیانی شێلادزێ دروست کردووە.

هەرچەندە بۆردوومانەکە لەسەر چیای کوڕەژار بووە بەڵام هێزی بۆردوومانەکە جامی پەنجەرەی بەشێک لە ماڵەکانی نزیک چیای کوڕەژاری شکاندووە.

دوێنێش فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بنارى شاخى ئاسۆسی سەربە قەزاى ماوەتیان بۆردو.مان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.