عێراق 188 منداڵى داعش رادەستى توركيا دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق رادەستکردنى 188 منداڵ بە تورکیا رادەگەیێنێت کە چەکدارانى داعشى خاوەن رەگەزنامەى ئەو وڵاتە لەدواى خۆیان جێیان هێشتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى رایگەیاند؛ دادگاى لێکۆڵینەوەى ناوەندیى بەرپرس لە دۆسیەى تیرۆر و تۆمەتبارانى بیانى، 188 منداڵى رادەستى تورکیا کردوەتەوە کە چەکدارانى رێکخراوى داعش دواى خۆیان لە عێراق بەجێیانهێشتوون.
ئاماژەى بەوەش کردووە کە رادەستکردنەکە بە ئامادەبوونى نوێنەرانى حکوومەتى هەردوولا لە وەزارەتى دەرەوە و باڵیۆزخانەى تورکیا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە سەرپەرشتى دەسەڵاتى دادوەرى بەڕێوەچووە تا گەیەندراونەتە ناو فرۆکە، وتووشیەتى؛ لەناویاندا هەرزەکار هەن، کە بە تۆمەتى سنووربەزاندن دەستگیر کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران