خبر 2019-05-24 11:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی پەرلەمانی ئەورووپا: کورد بەناوی مرۆڤایەتییەوە شەڕی داعشی کرد کەچی ئەورووپا وەفای بۆی نەبوو

بەشی سووریا- ژۆزف ویدنۆڵزر ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا کە هاوکات جێگری بلۆکی سۆسیاڵ دیموکراتەکانی پەرلەمانی ئەورووپایە بە یاوەریی شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا سەردانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریایان کردووە و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دەبوو ڕەفتاری پەرلەمانی ئەورووپا لە بەرانبەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕەفتارێکی بەبڕشتتری بوایە.

کوردپرێس:

ژۆزف ویدنۆڵزر ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا کە هاوکات جێگری بلۆکی سۆسیاڵ دیموکراتەکانی پەرلەمانی ئەورووپایە بە یاوەریی شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا سەردانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریایان کردووە و لەگەڵ هاوسەرۆکانی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە شاری قامشلۆ کۆ بوونەتەوە.

ژۆزف ویدنۆڵزر پاش دیدارەکەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە شاری قامشلۆ ڕایگەیاند: پەرلەمانی ئەورووپا دەتوانێت دەوری باشتری هەبێت و هەڵوێستی بەبڕشتتر بۆ پشتگیری کردنی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا وەربگرێت. ئێمە وەکوو پەرلەمانی ئەورووپا پێویستە هەڵوێستەکانمان بەرانبەر بە عەفرین باشتر بێت چوونکە لەبارەی مەسەلەی هێرشکردنەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەوەمان نەکرد کەدەبوو بیکەین.

ناوبراو گوتیشی: "باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا بەناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە شەڕی داعشی کرد. ئەگەر کورد ئەو شەڕەی نەکردبا ئێستا وەزعی جیهان چۆن دەبوو؟ ئێمە بە ناوی مرۆڤایەتییەوە سپاسی هەموو لەخۆبوردەیی و خەباتتان دەکەین."

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.