تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەویی كشتوكاڵیی كورد سووتێندراوە
کوردپرێس:
عەدنان مەنسوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠دۆنم زەوی و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، كە باغ ھەیە تەمەنی ١٥٠ ساڵە، بۆیە كێشەكە زۆر گەورە بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرا ھەیە".
بە گوتەی مەنسوور، ھەر ئەمڕۆ لیژنەیێک لە پەرلەمانی عێراقەوە گەیشووەتە خانەقین بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام وەك خۆی گوتی، كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە بەو لیژنەیە چارەسەر بكرێت و پێوستە لەسەر ئاستی باڵادا چارە بكرێت.
سووتاندنی دەغڵ و دانی کوردەکان لە دەوروبەری کەرکووک و خانەقین ماوەیێکە پەرەی سەندووە و شهوی 22ی ئایاری 2019 دهغڵودانی جووتیارانی گوندهکانی عهلی سهرایی و سهید تهحسین و ئهنانه که سێ گوندی کاکهیی نشینن گڕیان گرتووه.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش هەر لە دەوروبەری کەرکووک دەغڵودانی ژمارەیێکی دیکە لە هاووڵاتییانی کوردی ناوچەکە سووتێنرابوو. بەڵام تا ئێستا نە کەس سووتاندنەکانی وەئەستۆ گرتووە و نە ڕوونکردنەوەیێکیش لەو بارەیەوە لەلایەن حکوومەتەوە دراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران