خبر 2019-05-24 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شارەوانی شاری دۆغان حەساری پارێزگای قوونیە کوژرا

بەشی تورکیا- ئێحسان ئۆزتوکلو شارەوانی براوەی شاری دۆغان حەسار لە پارێزگای قوونیە کە سەر بە پارتی بزافی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) بوو بە سەردانێک چووبووە گەڕەکی باشکۆی و هەر لەوێ بە چەقۆ کوژرا.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی هابەر 7 ڕایگەیاند ئێحسان ئۆزتوکلو شارەوانی براوەی شاری دۆغان حەسار لە پارێزگای قوونیە کە سەر بە پارتی بزافی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) بوو بە سەردانێک چووبووە گەڕەکی باشکۆی و فەرمانی بە فەرمانبەرانی شارەوانی کرد پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لێبکەنەوە و پاش ئەو فەرمانەش لەلایەن عەبدولڕەحمان ک. کوڕی عەبدوڵا ک. شارەوانی پێشووی شارەکە هێرشی کرایە سەر بە چەقۆ لە سەر دڵی درا و بەو بۆنەیەشەوە گیانی خۆی لە دەست دا.

شارەوانە بریندارەکەی مەهەپە دەستبەجێ گەیێندراەی نەخۆشخانە بەڵام سوودی نەبوو و برینەکە ڕاس لە سەر دڵی بوو بۆیە گیانی خۆی لە دەست دا.

پاش ئەو ڕووداوەش پۆلیسی سزادانی تورکیا "عەبدوڵڵا ک."یان دەستگیر کرد کە پاڵێورانی ئیی پارت بوو بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە 31 مارچ بەڕێوە چوو. لێپێچینەوەکان بەردەوامن و پۆلیس داوای دەستبەسەرکردنی بکوژەکە دەکات کە کوڕی عەبدوڵا ک. شارەوانی پێشووی ئەو شارەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.