عێراق و ئوردن داوای یەهێزکردنی سیستەمی کاری عەرەبیی هاوبەش دەکەن
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنج شەممە، 23ی ئایاری 2019سەرۆک کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح و شا عەبدوڵای دووهم پادشای ئوردن لە کۆشکی بەسمان لە عهممانی پایتەختی ئوردن، بە ئامادەبوونی جێنشینی ئوردن شازادە حوسێن بن عەبدوڵای دووههم كۆ بوونهوه.
بەرھەم ساڵح و پادشای ئوردن لە بارەی ھەماھەنگی و بەردەوامیی راوێژکردن سەبارەت بە کێشە جۆراوجۆرەکان ھاوڕا بوون بە جۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵاتدا بن.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگیی بەھێزکردنی سیستهمی کاری عەرەبیی ھاوبەش و یەکخستنی ھەڵوێستەکان سەبارەت بەو مەترسیانەی کە روبەڕووبهرووی ناوچەکە بوونەتەوە، ھەروەھا باس لە پێشھاتە ھەنووکەییەکانی ناوچەکە و ھەوڵەکانی گەیشتن بە رێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانەکان، لەگەڵ تاوتوێی ھەوڵەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر بەپێی بەرنامەیێکی گشتگیرانە کرا.
لە میانی کۆبونەوەکەدا جهخت لە بەردەوامیی هاوکاریی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری ئابووری و بازرگانی و لە نێوانیشیاندا وەبەرھێنان كرایهوه، هاوكات گرنگیی رێکەوتنامە واژو کراوەکانی نێوان عێراق و ئوردن لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بەجۆرێک کە ببێتە ھۆکاری کاراکردنی چالاکییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
لە بەشیکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گرنگیی دەرئەنجامەکانی لووتکەی سێ قۆڵیی نێوان عێراق و ئوردن و میسر دووپات کرایەوە کە لە مانگی ئازاری رابردوو لە قاھیرە ساز کرا و تێیدا بڕیار لە فراوانکردنی ئاستی ھاریکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەرسێ وڵات کرایەوە.
لەلای خۆیەوە پادشای ئوردن دووپاتی پشتیوانیی ئوردنی بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و بەرجەستەکردنی خواستەکانی گەلی عێراق لە خۆشگوزەرانی کردەوە.
شایەنی باسە ھەریەک لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوە و بۆ کاروباری تاراوگە و راوێژکاری پادشای ئوردن بۆ کاروباری پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی و بەڕێوەبەری گشتیی ھەواڵگری و باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و لەلایەنی عێراقیشەوە ھەریەک لە سەرۆکی ھەواڵگری و باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
*لە خەندان وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران