تورکیا ڤیزەی وڵاتەکەیی لە پەرلەمانتارە تورکمانەکەی پەرلەمانی کوردستان قەدەغە کردووە
کوردپرێس:
مونا قەهوەچی لە پشکی تورکمانەکانی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و پاش سەرکەوتنی بۆ پەرلەمان بە 59 دەنگی پەرلەمانتاران وەکوو جێگری دووهەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئێستا باس لەوە دەکات کە دەوڵەتی تورکیا گەشتکردنی ناوبراوی بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە کردووە.
جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان قەدەغەكردنی گەشتكردن لێی بۆ وڵاتی توركیا پشتڕاست دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە بڕیاری پێدانی ڤیزا بە ئێمە قەدەغە كرا.
مونا قەهوەچی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە بە خەندان-ی راگەیاند،"بەڵێ راستە گەشتكردنمان بۆ توركیا لێ قەدەغەكرابوو لەبەر ئەوەی ئه‌ندام بووم له ئه‌نجومه‌نی باڵاى ریفراندۆم، بۆیە لە كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم پێدانی ڤیزای ئەو وڵاتە بە ئێمە قەدەغە كرا، بەڵام من لە راگەیاندنەكان بەهیچ شێوەیێک بڵاوم نەكردەوە".
سەبارەت بەوەی توركمانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا به‌نوێنه‌رى خۆیانی نازانن و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ى نه‌ماوه، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت،"منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی فراكسیۆنه توركمانییه‌كان بووه و به‌ده‌نگی 59 په‌رله‌مانتار له‌دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 2019/2/18، له‌سه‌ر پشكى پێكهاته‌ى توركمان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرا".
ئەوەش خراوەتە ڕوو كە سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه توركمانه‌كان له ئێستادا په‌یوه‌ندییێكی باشیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و به‌رده‌وامه و به‌نوێنه‌رى خۆیانی ده‌زانن له‌و پۆسته‌دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران