خبر 2019-05-24 06:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئوجەلان داوا دەکات کۆتایی بە مانگرتنەکان بهێندرێت

بەشی تورکیا- پاش سەردانی پارێزەرانی ئوجەلان بۆ زیندانی ئیمرالی بەگوێرەی زانیاریەکان ئوجەلان داوای لە پارێزەرانی کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکان بەیاننامە دەربەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرکردەی بەندکراوی پەکەکە سەردانی ئیمرالیان کرد بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی ڕۆژنامەی جمهووریەت کەوتووە عەبدوڵڵا وجەلان داوای لە پارێزەرانی کردووە بەیاننامەیێک دەربکەن بۆ کۆتایی هێنان بەو مانگرتنانەی کە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە گۆشەگیریی سەر ناوبراو لە نێوان چالاکوانانی مەدەنی لە زیندانەکان و دەرەوەی زیندانەکانی تورکیا دەستی پێکراو.

پاش بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هەموو نەخۆشخانەی ئەو شارانەی کە مانگرتووانی تێدایە لە حاڵی ئامادەباشیدان بۆ چارەسەر کردنی پزیشکیی مانگرتووان.

دوکتور محمەت شەریف سەرۆکی ژووری پزیشکانی دیاربەکر دەڵێت: پڕۆسەی چارەسەریی پزیشکی ئەو مانگرتووانەی کە بۆ ماوەیێکی درێژخایەن تەنها ئاویان خواردۆتەوە پڕۆسەیێکی دژوار دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لەیلا گۆڤەن نوێنەری جولەمێرگ و دەستپێکری مانگرتنەکان بەیاننامەیێک لەمبارەوە دەربکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.