جەهەپە داوای هەڵپەساردنی پڕۆژەی جێگیرکردنی ئیس 400 لە تورکیا دەکات
بەشی تورکیا- ئونال چویک ئوز، جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) ئاماژەی دا بە دوا گۆڕانکارییەکانی کڕینی سیستمی بەرگریی ئیس 400 ڕووسی لەلایەن تورکیا و ناڕەزایی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسەوە و داوای هەڵپەساردنی پڕۆژەی جێگیرکردنی ئیس 400ی لە تورکیا کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئونال چویک ئوز، جێگری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەمبارەوە دەڵێت: ئەو پێشنیارەی کە مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا بۆ تاوتوێ کردنی پرسەکە ئەگەر لەنێوان تورکیا و ناتۆدا پێکبهێندرێت زۆر باشتر دەبێت. پێشنیار دەکەم تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی کاری ئەم کۆمیسیۆنە، تورکیا جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی ئیس 400 لە وڵات هەڵپەسێرێت.
ناوبراو درێژەی دا: مکووڕ بوونی تورکیا لەسەر پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئەمریکا هەڵەیە و سەرکەوتوو نابێت بۆیە دەیێت کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ناتۆ پێکبهێندرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران