خبر 2019-05-24 04:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەسەر فەرمانی دەستەی پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراق:

75لەسەدی پشکی کۆمپانیای کۆڕەک درایە برازاکەی مەسعوود بارزانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی عێراقی كۆمپانیای "ئۆرەنج"ی فەرەنسی بێبەش كرد لەو پشكەی، كە لە كۆمپانیای كۆڕەک بۆ پەیوەندیەكان هەیبوو، كە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرا و دراوەتە هەندێک وەبەرهێنەری ناوخۆیی.

کوردپرێس: بەپێی بەڵگەیێک، كە دەست ئاژانسی "بلوومبێرگ" ی ئەمەریكی كەوتووە دەستەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی عێراقی فەرمانێكی كارگێری دەركردووە بەپێی ئەوە رێژەی ٤٤% ، كە پشكی كۆمپانیای كۆرەک، كە هی كۆمپانیای ئۆرەنجی فەرەنسی و كۆمپانیای "ئەجیلیتی" كوێتی بووە دراوەتە سێ وەبەرهێنەر، كە یەكیكیان ئەندامی سەرپەرشتیاری كۆمپانیای كۆرەک سیروان بارزانییە .

بەپێی ئاژانسەكە حكوومەتی هەرێم فەرمانەكەی جێبەجێ كردووە و خاوەندارێتی ئەو پشكانەی بۆ سەر ئەو وەبەرهێنەرە ناوخۆییانە گواستووەتەوە، بەوەش ئێستا سیروان بارزانی خاوەنی ٧٥% پشكەكانی كۆرەكە .

هەردوو كۆمپانیای ئۆرەنجی فەرەنسی و ئەجیلیتی كوێتی لەساڵی ٢٠١١ بەشێكی كۆمپانیای كۆرەكیان كڕییەوە ئەویش لەڕێگای ٨١٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لەو كۆمپانیایە، بەڵام دەستەی رێكخستنەكانی عێراق ئەو گریبەستەی بە بەتاڵ و نایاسایی هەژمار كرد و رایگەیاند ئەو دوو كۆمپانیایە شكستیان هێناوە لەوەی پابەندێتییەكانیان لە خەرجكردن و بنیادنانی تۆڕەكان بەجێبگەیێنن .

لای خۆشییەوە وتەبێژی كۆمپانیای ئۆرەنجی فەرەنسی رایگەیاندووە ئەو پشكەی هەردوو كۆمپانیای ئۆرەنج و ئەجیلیتی هەیانبووە بەشێوەیێكی نایاسایی دەستی بەسەرداگیراوە، بۆیە كۆمپانیای ئۆرەنج هەموو ڕێگایێک دەگرێتە بەر تا قەرەبووی ئەو هەنگاوە وەربگرێتەوە.

هەروەک كۆمپانیای ئەجیلیتی كوێتی رایگەیاندووە كۆمپانیاكەیان بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕیوشوێنی یاسایی لە هەریەكە لە دوبەی و نیویۆرک و ناوەندی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانی وەبەرهێنان تا ئەو پشكەی خۆی لەو كۆمپانیا عێراقییە وەربگرێتەوە .

لای خۆیەوە سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری كۆمپانیای كۆرەک بۆ پەیوەندییەكان بەرگری لەو بڕیارەی دەستەی پەیوەندییەكان كرد و وتی: داداگای عێراقیش پشتیوانی بڕیارەكەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.